قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ: هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ داماڵێنی چه‌ک له‌م شاره
ڕه‌مه‌ک ڕه‌مه‌زان، ڕايگەیاند: "به‌پێی یاسای حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌ڵگرتنی چه‌ک به‌پێی رێنمایی ده‌بێ و ده‌بێت مۆڵه‌تی چه‌کی هه‌بێت، له چه‌مچه‌ماڵ پێشووتر گرفتێگی گه‌وره هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا دیارده‌ی چه‌کهه‌ڵگرتن رێک خراوه و که‌سانی بازرگان و خاوه‌نکار رێگایان پێ ده‌درێت و و مۆڵەتیان پێ دەدرێت ئه‌وی دیکه که یاسا رێگای پێنه‌دراوه سه‌رپێچییه".
گوتیشی: "وه‌ک قایمقامیەت و ئاسایشی و پۆلیسی شاره‌که دووه‌م جاره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه کۆ ده‌بینه‌وه کە مامه‌ڵه‌ی کڕین و فرۆشتنی چه‌ک و جلوبه‌رگی سه‌ربازی ده‌که‌ن و کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ کردوون و رێنماییمان پێ داوه و به خۆشحاڵییه‌وه ماوه‌ی دوو ساڵه دیارده‌ی چه‌کهه‌ڵگرتن له‌م شاره که‌م ده‌بێته‌وه و رێژه‌ی کوشتن و ته‌قه‌کردن له‌م شارە که‌می کردووه و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ داماڵینی چه‌ک له‌م شاره".
باسنيوز
