تورکیا و پەکەکە مەترسییەکی گەورە لەسەر شنگال دروست دەکەن
مەحما خەلیل، قایمقامی شەرعیی شنگال رايگەیاند، مانەوەی پەکەکە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر شنگال، چونکە بەهۆی بوونی پەکەکەوە تورکیا بەردەوام ناوچەکە بۆردومان دەکات.
مەحما خەلیل بەپێویستی دەزانێ حکوومەتی عێراق، کە بەرپرسیارێتیی راستەوخۆی پاراستنی شنگالی لە ئەستۆیە، لەگەڵ تورکیا رێک بکەوێ بۆ کۆتاییهێنان بە بۆردومانەکان و هەوڵەکانیشی بۆ دەرکردنی پەکەکە لە شارەکە، دەست پێ بکات.
قایمقامی شەرعیی شنگال ئاماژەی بەوەش کرد، کە چەندین جار داوایان لە پەکەکە کردووە شارەکە چۆڵ بکات، بەڵام پەکەکە گوێ بە داوای خەڵکی ناوچەکە نادات و بەردەوام چەکدار لە تورکیا، جۆرجیا و سووریا دەگەیەنێتە شنگال.
باسنيوز
