هاتوچۆى هه‌ولێر: ڕێگاى شه‌قڵاوه - هه‌ریر داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/11/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و قیڕكردنه‌وه‌ی ڕێگای شه‌قڵاوه - هه‌ریر گه‌یشتووه‌ته میراوه، ئه‌م شوێنه‌ش پێویستی به قیڕكردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه".
باس له‌وه‌ش كراوه: "به‌هۆى قیڕكردنه‌وه‌ى سه‌رتاسه‌ریی ئه‌و شه‌قامه، له‌مڕۆوه ڕێگایه‌كه داده‌خرێ تا كاره‌كانی قیڕكردنه‌وه ته‌واو ده‌بێت، ئه‌و شۆفێرانه‌ى له چۆمان و سۆران به‌ره‌وه هه‌ولێر دێن، ده‌توانن وه‌كوو ڕێگای جێگره‌وه، بچنه‌وه ڕێگای دوو سایدی گوندی ماوه‌ران - ده‌ربه‌ند".
باسنيوز
