لە گوندێكی ئاكرێ‌ 119 سەر ئاژەڵ بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام سەر بڕان

لە گوندێكی ئاكرێ‌ 119 سەر ئاژەڵ بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام سەر بڕان
لە گوندی )سپی ماڵ( لە دەڤەری ئاكرێ‌ وەك نەریتێكی ساڵانە بەمەبەستی ئەنجامدانی خێر بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ژمارەیەكی زۆر مەڕ و ماڵات سەر بڕاون و کراونەتە مەولوودی.

حاجی ئەحمەد، هاوڵاتییەكی گوندی سپی ماڵە لە دەڤەری ئاكرێ‌ رايگەیاند: "ساڵانە لە گوندی (سپی ماڵ) وەك نەریتێكی خێركردن هەر ماڵە و بزنێك، یان مەڕێك ئامادەی دەكات بۆ رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام سەر دەبڕێت".

گۆتیشی: "لە گۆڕەپانی قوتابخانەی گوندەكە هەموو مەڕ و ماڵاتەكە سەر دەبڕن و پێكەوە گوشتەكەشی وەك یەك بەسەر خەڵكی گونددا دابەش دەكرێت و ئەوەی تریش بەسەر گوندەكانی دەوەروبەردا دابەش دەكرێت و ئەمساڵ 119 سەر مەڕ و ماڵات لە گوندی سپی ماڵ لە دەڤەری ئاكرێ‌ سەر بڕدران".












باسنيوز
Top