هێزە عێراقییەکان کۆتایی بە مانگرتنی سەنەک لە بەغدا دەهێنن

هێزە عێراقییەکان کۆتایی بە مانگرتنی سەنەک لە بەغدا دەهێنن
هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق کۆتایی بە مانگرتنی هاووڵاتییان لە نزیک پردی سەنەک لە بەغدا، دەهێنن.

ئەمڕۆ شەممە 9-11-2019، هێزە عێراقییەکان بە زەبری گازی فرمێسکڕێژ، کۆتاییان بە مانگرتنی هاووڵاتییان لە نزیک پردی سەنەک لە بەغدا، هێنا.

چەند رۆژێکە خۆپیشاندەران هەوڵی پەڕینەوە لە پردی سەنەک (رەشید) بۆ گەیشتن بە ناوچەی سەوزی بەغدا دەدەن و لە نزیک ئەو پردە مانیان گرتووە.

لە رۆژی 2-10-2019ـەوە، هاووڵاتییانی عێراق لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری کردووە.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 500 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 12 هەزاری دیکەش بریندار بوون.













باسنيوز
Top