هەسەدە: 20 سەربازی تورکیا و چەکداری یارمەتیدەری کوژران

هەسەدە: 20 سەربازی تورکیا و چەکداری یارمەتیدەری کوژران
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە ئاماری 24 کاژێری رابردووی پێکدادانەکانی لە تلتەمر، ئەبوو رەئسێن و عەین عیسا بڵاو کردەوە و دەڵێت: 20 سەربازی تورکیا و چەکداری گرووپە چەکدارەکانی سووریای نزیک لە ئەنقەرە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، سەربازانی تورکیا و گرووپە چەکدارە نزیکەکانی ئەنقەرە لە هێرشەکانیان بەردەوامن و ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ناوچەکانی تلتەمر، ئەبوو رەئسێن و عەین عیسا و لەچوارچێوەی مافی بەرگریکردن، شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە، لە ئەنجامدا 20 سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری گرووپە یارمەتیدەرەکانی کوژراون، کە 11یان لە میحوەری عەین عیسا کوژراون و 6 کەسیشیان لێ بریندار بوون، دەستیشگیراوە بەسەرچەکێکی جۆری AK-47 یدا".

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لەبارەی زیانەکانی شەڕڤانان، ئاماژەی بەوەداوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 15 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و 13 شەڕڤانیش برینداربوون.

لە 9-10-2019ـ سوپای تورکیا و 29 گرووپی چەکداری سووریای سەر بەتورکیا هێرشیان بۆ سەر رۆژئاوای کورستان دەستپێکرد.
Top