چاودێرێكی سیاسی: یه‌كده‌نگیی كورد زه‌رووره
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی ئێستا له خۆپێشاندانه‌كانی عێراقدا داوا ده‌كرێت، گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و حوكمڕانیی عێراقه، ئه‌و سیسته‌مه له ساڵی 2003 ئه‌مەریكا دایناوه، كه سیسته‌مێكی ته‌وافوقییه، كه‌واته داوای كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له عێراق ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكاش بۆشایییهكی زۆر گه‌وره دروست ده‌بێت، وڵاتانی ئیقلیمی زیاتر ده‌ست لە ناوخۆی عێراق وه‌رده‌ده‌ن".
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: "له هیچ كاتێكدا یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی دره‌نگ نییه، بۆیه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراق پێویستی به یه‌كڕیزی و یهكگرتوییی كورد هه‌یه، به بڕوابوون به یه‌كتر كار بكه‌ین، له‌سه‌ر ستراتێژیی هاوبه‌ش".
ڕوونی كرده‌وه: "له ساڵی 1988 حكوومه‌تی عێراق به‌و هێزه گه‌وره و توانایەی هەبوو،كاتێك به‌ره‌ی كوردستانی دامه‌زرا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه ده‌بێت یه‌كهه‌ڵوێست بن له‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراقدا".
ئهوچاودێری سیاسییه بروای وایه، هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه سیاسییەکانی كورد له‌سه‌ر ڕوئیایه‌كی موشتهرهك بێت، باش ده‌بێت، كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و حزبه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیی باشه، پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بێت".
گوتیشی: "ده‌بێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بكرێت به پلان بۆ ستراتێژیی كورد، بۆ پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان له به‌غدا، كه پێوه‌ندیی به خاك و قووت و ژیان و كیانی هه‌رێمی كوردستانەوە له عێراقدا هەیە".
