بازیانی: جارێكی دیكه هه‌ولێر ده‌بێته ناوه‌ندی چاره‌كردنی كێشه‌كانی عێراق
سیاسه‌تمه‌داری كورد، د. محه‌مه‌د بازیانی گوتی: "گۆڕینی ده‌ستوور و ئه‌و مافانه‌ی كه له ده‌ستووردا بۆ كورد بەدەست هاتوون زۆر زه‌حمه‌ته بگۆڕدرێن، ئه‌گه‌ر هات و هه‌رێم خۆی ڕازی نه‌بێت ئه‌و گۆڕانكارییانه بكرێن، به‌تایبه‌ت ده‌ستكه‌وته‌كان، چونكه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێویستی به دەنگی خەڵکی کوردستان هەیە."
ئهوسیاسهتمهدارهی كورد گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییەکەی هه‌رێم به به‌شداریی سه‌رۆككۆمار له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان مێژوویی بوو، چونكه گرنگه كۆ ببنه‌وه و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، بۆیه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه جێگه‌ی دڵخۆشییه."
د. محه‌مه‌د بازیانی باسی له‌وه‌ش كرد: "به ڕای من جارێكی دیكه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان، لایه‌نەکانی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و هه‌ولێر ده‌بێته‌وه ناوه‌ندی چاره‌كردنی كێشه‌كانی عێراق وه‌كو هه‌میشه، بۆیه ئه‌گه‌ر كور یاریزانێكی باش بێت، كێشه‌كانی عێراق چاره ده‌كات، به مه‌رجێك مافه‌كانی كورد پێشێل نه‌كرێن."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد کە هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراق تێپه‌ڕێندرێت و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت، تاکو عێراق ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت.
