به ڕێنماییی تازه‌وه پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
ئاریان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "بڕیاره دووباره پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه و له 11ی ئه‌م مانگه‌وه وۆركشۆپێك بەڕێوە دەبەن و ڕێنماییه‌كانی پێدانی قه‌رزه‌كه به گه‌نجان هه‌مواری دەكرێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی زیاتر له ڕێنماییه‌كاندا بكرێت، تاکو زۆرترین گه‌نج لێی سوودمه‌ند بن."
ئاریان محه‌مه‌د گوتیشی: "هه‌ركاتێك هه‌مواری ڕێنماییه‌كان كرا، ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و دووباره پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئاریان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌رزی بچووكیان لایه و تاوه‌كو ئێستا نه‌یانداوه‌ته‌وه، بڕیار دراوه به شێوه‌ی قیست پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پێویسته كه‌فیله‌كانیان پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه."
