کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

 کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.



پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوان هەرسێ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ١١ی ٢٠١٩، کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەستی پێ کرد.



لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن حزب و لایەنە سیاسییەکانەوە، هەریەک لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە، لەگەڵ عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان، سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، ئەرسەلان باییز و سەعدی پیرە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و بەرپرسانی سەرجەم لایەنەکانی کوردستان بەشدار بوون.




باسنيوز
Top