كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد

كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) ده‌ستیپێكرد بڕیاره‌ دواتر‌ بە بەشداریی به‌رهه‌م سأڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگر و یاریده‌ده‌ره‌كانیان به‌شدارن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییانەكان ره‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر و پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی قۆناغه‌كه‌ ده‌خرێته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

دوا به‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، بڕیاره‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ‌به‌شداری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامبده‌ن و دۆخی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

دوێنێ ئێوارەش بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرەكان پێشوازی لێكرا.








باسنیوز
Top