وردەکاریی رووداوەکەی بێخاڵ؛ دوو کەس بە دەمانچە یەکدیان کوشت
بەگوتەی شاهێدحاڵان، هەردوو گەنجەکە کێشەی کۆمەڵایەتییەکان هەبووە و خەڵکی یه‌ك گوند بوون، یه‌كێكیان پۆلیس بوو و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان پێشمه‌رگه‌بووه.
ٍشاهێدحاڵان ده‌ڵێن، نزیكه‌ی كاژێرێك به برینداری له شوێنی رووداوەکە ماونه‌ته‌وه.
سۆران حه‌سه‌ن، شاهێدحاڵی رووداوەکە بووە و دەڵێت "کەس بەهاواری ئەوان نەهاتوو و ماوەی کاژێرێک لە شوێنی رووداوەکە مانەوە، دواتر پۆلیس هاتە شوێنی رووداوەکە و بردنی".
به‌شدار عیسا ته‌مه‌ن 38 ساڵ پێشمه‌رگه بوو، كاروان محه‌ممه‌د ته‌مه‌ن 38 ساڵ پۆلیسی به‌رگریی شارستانی بوو. هه‌ردووكیان خه‌ڵكی گوندی ئاكۆیان بوونه. كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و رۆژه‌ی گه‌یاندوون.
به‌پێی لێدوانی پۆلیسی سۆران له‌كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گیانیانله‌ده‌ستداوه و دوای بردنیان بۆ پزیشكی دادی ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه.
