کۆڵبەرێکی بریندار پاش یەک مانگ گیانی لەدەست دا

 کۆڵبەرێکی بریندار پاش یەک مانگ گیانی لەدەست دا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە نزیکەی مانگێک پێش ئێستا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ،دوێنێ هەینی ١ی١١ی ٢٠١٩ کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی (پەیمان یووسفی) کە نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لە سنوورەکانی ئەو شارە بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا".

پەیمان یووسفی خێزاندار بووە و ڕۆژی هەینی 2019.10.4 بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرابوو.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناقوەندی ئاماری ڕیکخراوی (هەنگاو) لە مانگی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرجەم 22 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون کە شەش کەسیان کوژراون و 16 کەسی دیکەشیان بریندار بوون.






باسنيوز
Top