وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی هەولێر دەکات
وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان، کۆ دەبێتەوە.
لێنارت لینەر، جێگری باڵیۆزی سوید لە بەغدا و بەرپرسی ئۆفیسی باڵیۆزخانەکە لە هەولێر، بە یاوەریی شاندێکی دیپلۆماتیی وڵاتەکەی، لەگەڵ هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، لێنارت لینەر رایگەیاندووە، ”لە ئایندەیەکی نزیکدا“، خاتوو ئەن لیندێ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆ دەبێتەوە.
هەروەک ئەو دیپلۆماتە سویدییە رایگەیاندووە، ئەن لیندێ لە رووانگەی گرنگیدانی سوید بە هەرێمی کوردستان و بە دواداچوون بۆ دۆخی مرۆییی و سەقامگیری ل ناوچەکە و ئاشنابوون بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان، جگە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ستۆکهۆڵم و هەولێر، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
باسنيوز
