چەند پرۆژەیەک لە باعەدرێ جێبەجێ دەکرێن

چەند پرۆژەیەک لە باعەدرێ جێبەجێ دەکرێن
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی پاریزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە، ١٠ملیار بۆ ڕێگاکانی دهۆک تەرخان بکات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پرۆژە لە دهۆک جێبەجێ دەکرێن.

ئەندازیار، مەعسووم ئیبراهیم گوتی: ''لە باعەدرێ پرۆژەی ئۆڤەرپاس وەستێنرابوو، ئێستا جارێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە."

گوتیشی: ''ئێستا ڕێگای نێودەوڵەتیی باعەدرێ- بەدرێکی نۆژەن دەکرێتەوە، هەرچەندە ئەو ڕێگایە سەر بە پاڕیزگای مووسڵە، بەڵام چەندین جار داوامان لە حکوومەتی خۆجیی مووسڵ کردووە، نۆژەنی ناکەنەوە، ئێستا حکوومەتی هەڕێم نۆژەنی دەکاتەوە."
Top