گوته‌بێژی سه‌رکردایه‌تیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی: بریاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناده‌ستوورییه
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەنجومەنی پارێزگاکانی سنووری دەسەڵاتی فیدرالیی عێراقی دەرکرد (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، دۆخی تایبەتی پارێزگای کەرکووکی لەبەرچاو نەگرت.
لەمبارەیەوە عه‌دنان که‌رکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی، ڕاگەیاند: ”ئه‌و بڕیارە ناده‌ستوورییه و ناتوانرێت جێبه‌جێ بکرێت، چونکه ده‌کرا ئه‌و بڕیارە بدرێت دوای گۆڕانکاری له ده‌ستوور“.
ڕوونیشی کردەوە کە دەستوور هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی دیاری کردووە، بۆیه ”تا ئه‌و ماددە دەستوورییانە هه‌بن، ئه‌مان ناتوانن بە بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه“.
داوای ئەوەشی کرد کە ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بە بابەتە، دەبێت لە دادگای فیدرالیی عێراق تانە لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بدەن.
باسنيوز
