عەبدولڕەحمان مستەفا: هاووڵاتییان بە ڕاگەیاندنی لیستی کوردستانی دڵخۆشن
عەبدولڕەحمان مستەفا گوتی: "هاووڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكان دڵخۆشن بە ڕاگەیاندنی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەموو هاووڵاتییان ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بەو لیستە بدەن."
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی گوتیشی: "ڕێككەوتن لەسەر شتەكان كراوە و هیچ كێشەیەك نەماوە، هەر ئەوە ماوە كە هەر لایەنێكی سیاسی كاندیدی خۆی دیاری بكات و لە لیستەكەدا ناوی تۆمار بكات، لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی دەنگێكی زۆر بەدەست دەهێنێت، دەبێتە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە دەست بهێنین، لەو ڕێگەشەوە بتوانین شتی باش بكەین و مافەكانمان بگەڕێنینەوە و بە ئامانجەكانی خۆمان بگەین".
