بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی لیوا عەبدوڵڵا تەها دەکات
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو لیوا عەبدوڵڵا تەها
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گوڵان فەرماندە لیوا(عەبدوڵڵا تەها) برای شەهیدی فەرماندە(رەحمان تەها)مان پێگەیشت.
لیوا عەبدوڵڵا تەها، لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر و خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، لەپێناو ئازادی میللەتەكەیاندا قوربانی زۆریان بەخشیوە. بەم بۆنە خەمناكەوە، خۆمان بە هاوبەشی خەمی خانەوادەكەتان دەزانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
29ـی10ـی2019
