دادگای فیدراڵی لەسەر تانەیەکی پەرلەمانی کوردستان و پارتی کۆ دەبێتەوە

 دادگای فیدراڵی لەسەر تانەیەکی پەرلەمانی کوردستان و پارتی کۆ دەبێتەوە


دادگای فیدڕالیی عێراق لەسەر سکاڵای ل&ێژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.

جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، لە دادگای فیدڕالیی عێراق سکاڵایان لە دژی هەمواری \ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمار کردووە و بڕیارە دادگاکە رۆژی 18-11-2019، لەبارەی سکاڵاکەی ئەوان کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی ئەوەی پارتیش ھەمان تانەی ھەبوو لەسەر ھەمواری یاساکە، بۆیە بریاردراوە یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکان لە یەک دانیشتندا بکرێت.

سکاڵای لیژنەکەی پەرلەمان و دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لەسەر ئەو ماددەیە، کە رێگە بە ئاوارەکان نادات لە دەرەوەی پارێزگاکانی خۆیان دەنگ بدەن ئەمەش بە پیلان دژی کورد دەزانرێت و ئامانج لێی بێبەشکردنی ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتیییانی ناوچە کوردستانییەکانە لە دەنگدان.




باسنيووز
Top