بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: داوا لە جیهان دەکەین لە نکۆڵیکردن لە مافی کورد هەڵوێستی هەبێت
ئەمڕۆ (دووشەممە 28-10-2019) بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "هێرشی تورکیا کۆمەڵکوژیکردنی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریایە و پەراوێزخستنمان خزمەت بە چارەسەری دیموکراسییانەی سووریا ناکات".
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پابەندبوونی خۆیان بە سووریایەکی یەکگرتوو دووپاتدەکەنەوە و داوا لە جیهان دەکەن هەڵوێستی هەبێت لە نکۆڵیکردن لە مافی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکان.
