وردەکاری کوشتنی شوانێکی شارۆچکەی نەوجوول لەلایەن داعش
ئەو گەنجە ناوی کرمانج شێرکۆیە، بە گوتەی زوهدی محەممەد کە خزمی نزیکیەتی "دوو چەکدارەکە پەلاماریان داوە مۆبایلەکەی لێبسەنن، ئەمیش مۆبایلەکەی نەداوە پێیان، چونکە وێنەی پێشمەرگەی تێدابووە، دواتر داعشەکە بە هاوڕێکەی گوتووە بیکوژە و ئەویش کوشتوویەتی".
یه‌كێكی دیكه له قوربانییه‌كانی دەستی داعش لە سنوورەکە خێزانەکەی حوسێن عەلین، کوڕێکیان چوار مانگ پێش ئێستا بەهەمانشێوە لەلایەن داعشەوە لە گوندی بەلەگە رفێندراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.
حوسێن عه‌لی برای رفێندراوهكهیە و دەڵێت "لەلای ران بووە، دوو داعش هاتوون گرتوویانە و بردوویانە، بەهۆی ئەوەی وێنەی پێشمەرگە لە مۆبایلەکەیدا بووە، پێیان گوتووە تۆ هەڵگەڕاوەیت و بردوویانە".
دۆخی ناوچه‌كه ناله‌باره، له سنووری گونده‌كانی خانه‌قین، نه‌وجوول، گوڵاڵه و قه‌ره‌ته‌په داعش به ئاشكرا ده‌بیندرێن، خه‌ڵك له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین، دانیشتوویەکی گوندی دووڕاجی دەڵێت، داعش بە ئاشکرا دەستدرێژی دەکاتە سەر خەڵکی ناوچەکە.
داعش سوود له لاوازی سوپای عێراق و پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بینن، له هه‌ندێك ناوچه‌ی خانه‌قین و گوڵاڵه. به‌پێی زانیارییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كه رۆژ له دوای رۆژ له زیادبوندان و ئێستا ژمارەیان زیاتر له 700 چه‌كداری تێپه‌ڕاندووه.
ته‌نها له ماوه‌ی 10 رۆژدا له سنووری گوڵاڵه داعش دوو كه‌سی كوشتووه و دوو کەسی دیكه‌شی بریندارکردووه، له گوندی ئاشتۆكانیش له سنووری شارۆچكه‌ی قهرهتەپە دوو كه‌سی دیكه‌یان رفاندووه كه عه‌ره‌بن.
