سدقی ئامێدی: ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان ده‌كه‌ین
سدقی ئامێدی گوتی: "له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكان به‌ڕێوه ده‌چێت و پاره‌یشی بۆ ته‌رخان كراوه و خۆیشمان وه‌كو وه‌زاره‌ت چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی ده‌كه‌ین و ئه‌مڕۆش سه‌ردانی دهۆكمان كردووه و چاودێریی پرۆژەکان ده‌كه‌ین، له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدا كه‌مته‌رخه‌می هه‌بێت، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرانی ده‌كرێت و سزا ده‌درێن و پڕۆژه‌کەیشیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وە."
ئامێدی باسی له‌وه‌ش كرد: "له سنووری دهۆك به‌بری 11ملیار و 500ملیۆن دینار پڕۆژه بەڕێوە دەبرێت و ڕێگاكان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وە."
