سەردانی چینوتوێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە
ئەمڕۆ گەشتیارێكی وڵاتی دانیمارك، سەردانی مەزاری نەمرانی لە بارزان كرد، دوای پێشوازیلێكرانی لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە، تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری نەمران دانا و باسی لە خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشەزیندوو كرد.
ڕۆژانە بە دەیان هاووڵاتی و بەرپرسانی حزبی و حكوومیی وڵاتانی جیهان و پارچەكانی دیكەی کوردستان و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن و، دوای دانانی تاجەگوڵینە، سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات دەكەنەوە و بەڵێن دەدەن، دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن، تا بە ئاواتەكانیان دەگەن.
