بانكی نێودەوڵەتی پرۆژەیەكی تەندروستی بۆ 10 وڵاتی جیهان ئامادە دەکات

بانكی نێودەوڵەتی پرۆژەیەكی تەندروستی بۆ 10 وڵاتی جیهان ئامادە دەکات
بانكی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی لەگەڵ چەند ڕێكخراوێکی جیهانی پرۆژەیەكیان ئامادە كردووە تا یارمەتیی منداڵانی 10 ڵات بدەن.

ئەو پرۆژەیەی كە بانكی نێودەوڵەتی بەنیازە ئەنجامی بدات، هاوبەشە لەگەڵ رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و ڕێكخراوی یوونیسف و ڕێكخراوی روكفلری خێرخوازی.

پرۆژەكە كارێكی خێرخوازییە و 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ئامادە كراوە كە تێیدا شەش ملیۆن ئامێری زیرەك دەدرێتە ئەو كەسانەی كە لە دامەزراوە پزیشكییەكانی تایبەت بە منداڵان كار دەكەن، مەبەست لەم پرۆژە خێرخوازییەش ئەوەیە تا بە ئاسانی و خێرایی ڕێنمایی پزیشكی بەو كەسانە بگات.

ماڵپەری ئەلحورە نووسیویەتی هۆكاری ئامادەكردنی پرۆژەیەكی لەم جۆرە و لەم كاتەدا بەهۆی ئەوەیە كە ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە منداڵانی وڵاتە دواكەوتووەكان بە هۆی نەبوونی ڕێنمایی تەندوستییەوە گیان لەدەست دەدەن، بۆ نمونە لە وڵاتانی ئەفریقا لە هەر 11 چركەدا ئافرەتێكی دووگیان و منداڵێك گیان لەدەست دەدەن.














باسنيوز
Top