بەرپرسێکی پارتی: بە هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی عێراق دۆخی کەرکووک زیاتر تێک دەچێ
د.فهرهاد كهركووكی، ئهندامێكی سهركردایهتی كهركووك-گهرمیانی پارتی رايگەیاند، بە هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی، دۆخی عیراق بە تەواوی تێک دەچێت.
فەرهاد کەرکووکی هەروەها رایگەیاند، بە تێکچوونی بارودۆخی عێراق و هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت، پرۆسەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک رادەگیرێت، چونکە لایەنە شۆڤینییەکانی کەرکووک و عێراق بەردەوام هەوڵی درێژکردنەوەی بارودۆخی نائاسایی کەرکووک دەدەن.
لەبارەی گەڕانەوەی حزبەکەی بۆ کەرکووک، ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاند، بڕیاربوو لە رۆژی 1-10-2019 بارەگا داگیرکراوەکان رادەستی پارتی بکرێنەوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی خراپی عێراق وادەکە 20 رۆژ دواخرا و ئێستاش دیار نییە کەی ئەو بارەگایانە رادەستی حزبەکەی دەکرێنەوە.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەرکووکیان داگیر کرد و پارتیش ئەو شارەی بە شارێکی داگیرکراو هەژمار کرد و بارەگاکانی کشاندەوە.
باسنيوز
