سوپای رژێمی سووریا دەست بەسەر 8 گوندی حەسەکەدا دەگرێتەوە

سوپای رژێمی سووریا دەست بەسەر 8 گوندی حەسەکەدا دەگرێتەوە
سوپای رژیمی سووریا دەست بەسەر هەشت گوندی پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستاندا دەگرێتەوە.

میدیاکانی رژێمی سووریا ژمارەیەک وێنەیان بڵاو کردووەتەوە و باسیان لەوە کردووە، کە سپای رژێمەکە چووەتە هەشت گوند لە گوندەوارەکانی باکووری رۆژئاوای حەسەکە.

ئەو گوندانەی رژێمی سووریا دەستی بەسەردا گرتوونەتەوە بریتین لە سیباتییە، جەمیلییە، خەربە دبس، قاسمیە، رەشیدییە، داودییە، عەزیزییە و زەهرە.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگە (مانگی 10ـی 2019)، هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، کە باڵێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە رۆژئاوا، لەگەڵ رژێمی سووریا رێککەوتنی واژۆ کرد و بەهۆیەوە دوای هەشت ساڵ ئازادی، بەشێکی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان رادەستی رژێمی سووریا بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد، کردەوە.







باسنيوز

Top