وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه: له ئەگه‌ری خراپتربوونی دۆخی عێراق ئاسته‌نگ بۆ ڕێگای هاتوچۆی کوردستان و عێراق ده‌بێت
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند: "تا ئێستا هێڵی ئینته‌رنێت له کوردستان گرفتی نییه و رێگەی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵک به وشکانی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ به‌غدا و هێڵی فڕۆکه‌وانیی هه‌ردوولا بێ گرفته، به‌ڵام پێشبینی ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ی عێراق له‌وه‌ی ئێستا به‌ره‌و خراپتر بڕوات، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێڵی گواستنه‌وه‌ی وشکانی بکات و تا ئیستاش ئه‌م رووداوه دیار نییه و چاوه‌روانی ئه‌وه‌ین بزانین دۆخه‌که به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "هه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌ک له ناوچه‌که ڕوو بدات، کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرسی گواستنه‌وه دەبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا تێبینیمان کردووه شتێکی له‌و شێوه نه‌بووه".
باس‌نیوز
