فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له که‌رکووک: داعش دەستی بە جموجۆڵ کردووەتەوە
نووری حه‌مه‌عه‌لی، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، جووڵەی داعش له نێوان که‌رکووک و پردێ هه‌بووه، شەوی ڕابردوو به کۆپته‌ری هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی (شانشین) دراوه و شانه‌ی نووستوویان هه‌یه و خه‌ریکی خۆڕیکخستنه‌وه‌ن.
ڕوونیشی کردەوە داعش لە سووریا و لە عێراقیش خەریکی گردبوونەوە و خۆکۆکردنەوەن. بۆیه "پێشمه‌رگه چۆن له رابردوو ئاماده بووین، ئێستاش ئاماده‌ین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ش، چەکدارانی داعش کە لە ناوچەکانی نێوان کفری و خورماتوو خۆیان بە گرووپە ئاڵاسپیەکە دەناسێنن، شوانکارێکی کوردیان شەهید کرد.
باس‌نیوز
