نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر: چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی بازرگانی و به‌نزیخانه‌ی زێده‌ڕۆ ده‌ڕووخێندرێن
هه‌ڵمه‌تێکی لابردنی زێده‌ڕۆ و ڕووخاندنی باڵه‌خانه‌ی بازرگانی و به‌نزیخانه‌ی نایاسایی ده‌ستی پێکردووه و بڕیاره سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌کانی هه‌ولێر بگرێته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو لیژنه‌ی سه‌رپێچی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و قایمقامیه‌تی هه‌ولێر و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ستی پێکردووه بۆ له‌ناوبردن و رووخاندنی ئه‌و شوێنانه‌ی به نایاسایی دروست کراوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕاگەیاند: "ئێمه وه‌ک قایمقامیه‌ت ئه‌رکمان ئه‌وه‌یه، که پۆلیس و هێزی ئه‌منی بۆ ئه‌و لیژنه دروست بکه‌ین و رێکاره ئیدارییه‌کان و به‌ڵێننامه بۆ ئه‌و که‌سانه پڕ بکه‌ینه‌وه که که‌وتوونه‌ته هه‌ڵمه‌ته‌که‌وه".
هاوکات عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕاگەیاند: "ئه‌و لیژنه سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانی و قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌کان تێیدا ئه‌ندامن و ئێمه‌ش وه‌ک چاو‌دێر له هه‌ر شوێنێک سه‌رپێچی هه‌بێت، ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌و شوێنانه‌ی به کاتی دراون به به‌ڵێنده‌ر، یان بازرگان، هیچ سوودیان بۆ شاره‌وانی نییه و ئه‌وانیش ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن، ئێستاش له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری شاره‌وانی و سه‌رۆکی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیدا نییه که زه‌وی ببه‌خشن به خه‌ڵک، بۆیه دەستیان کردووە به تێکدانی ئه‌وانه‌ی ته‌جاوزن و به‌شێکیان دۆسیەکەیان چووه‌ته دادگا و بڕیاری بۆ هاتووه و لیژنه‌که شاره‌وانی به شاره‌وانی ده‌گه‌ڕێت و کار ده‌کات".
عەلی ڕەشید ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "له‌و چوارچێوهیە‌شدا یه‌ک به‌نزیخانه تیک داره‌وە و به‌شێکی زۆریان حه‌قی تیکدانیان هه‌یه".
راشی گه‌یاند: "گرفتی باڵه‌خانه‌ی بازرگان‌یش هه‌یه، کابرا زه‌وییه‌که هۆ خۆیه‌تی، به‌س شوێنه‌که بازرگانی نییه و بینای له‌سه‌ر دروست کردووه، ئه‌مه ره‌نگه چاره‌سه‌ر بکرێت به مه‌رج، به‌ڵام ئه‌و باڵه‌خانانه ده‌رووخێندرێن کە له‌سه‌ر زه‌ویی شاره‌وانی و سه‌وزایی و به‌بێ هیچ رێنمایی و گرێبه‌ست ده‌ستیان پێکردووه بە دروستکردنی".
باسنيوز
