بەرهەمی نەوتی کێڵگەی ئەترووش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
دکتۆر عادل شاوش، بەڕێوەبەر و سەرۆکی کۆمپانیای شاماران کە کار لەسەر بەشێک لە بیرەنەوتەکانی ئەترووش دەکات رایگەیاند، زیادبوونی ئەو بەرهەمە نەوتییە "هەنگاوێکی گەورەی کێڵگەی نەوتی ئەترووشە بە ئاراستەی بەرهەمی زیاتر و لە ئامانجی کۆتای نزیک بووەتەوە".
کێڵگەی ئەترووش کە کۆمپانیای تاقە کار لەسەر 47.4 %ـی بیرەنەوتییەکانی و کۆمپانیای شاماران کار لەسەر 27.6%ـی بیرەنەوتەکانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کار لەسەر 25%ـی دەکات، ئێستا بە سێیەم گەورەترین کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت.
ئەترووش لە دوای کێڵگەی نەوتی تاوکە و فیشخابوور دێت کە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ کاریان لەسەردەکات.
بەڕێوەبەر و سەرۆکی کۆمپانیای شاماران هیواداریشە هەموو لایەنەکان بەباشی کاربکەن تاوەکو لەسەر رێچکەی کاری باش بەردەوام بن.
