لە سنووری گوڵاڵە بەهۆی هێرشی داعشەوە سێ کەس بوونە قوربانی
رووداوەكە درەنگانی شەوی هەینی 25/10/2019، ڕووی داوە و داعش هێرشی كردووتە سەر گوندێكی نزیك گوڵاڵە و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراو و دووی دیكەش بریندار بوون.
لەم بارەیەوە، یەعقووب یووسف، بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە، ڕايگەیاند: "لەو رووداوەی هێرشی چەكدارانی داعشدا مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵ كوژرا، هەروەها دوو كەسی دیكەش بریندار بوون".
گوتیشی: "داعش كات و ساتی نییە و زۆر جار دەدەن لە سنووری دەوروبەری شارەدێ گوڵاڵە هێرش دەکەن، بە تایبەت لە سنووری گوندەكانی باوە مەحموود و ئیسڵاح".
باسنيوز
