لە خورماتوو مزگەوتێک دەکرێتە بارەگای میلیشیاکان

لە خورماتوو مزگەوتێک دەکرێتە بارەگای میلیشیاکان
لە گوندێکی سەر بە شاری خورماتوو، ئاڵای شیعە مەزهەبەكان لەسەر مزگەوتێك دانراوە و کراوەتە بارەگا و ڕێگەش نادرێت نوێژی تێدا بخویندرێت.

دوای ئەوەی لە16 ی ئۆكتۆبەری 2017، گوندی كوردنشینی (خدروەلی)ی سەر بە خورماتوو لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیر کرا كە دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شارەكەوە، پاشان مزگەوتەكە كرا بە بارەگای میلیشیاکان.

ئێستاش هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لەسەر مزگەوتەكە ئاڵایەكی رەشی (یاحوسێن)یان هەڵداوە، هەروەها رێگەش نادەن نوێژی تێدا بخوێندرێت و ئەو هەنگاوەش خەڵكی سنووری خورماتووی بە تەواوەتی نیگەران كردووە.

پاش ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داگیرکردنی ناوچە وکردستانییەکان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، سنووری خورماتوو یەک لەو ناوچانە بوو زیاترین زیانی گیانی و مادیی بەر کەوت و جیاواز لە شەهدیبوونی هاووڵاتییان بە دەیان خانوو و دووکانی کورد سووتێندران و تەقیندرانەوە و خەڵکیکی زۆریش ئاوارەی کەلار و گەرمیان بوون و هێشتا نەگەڕاونەتەوە و ئیستاش خورماتوو لەڕووی ئەمنییەوە ناجێگیرە.














باسنيوز
Top