سابیر دری، فۆتۆگرافەرێكی دەڤەری سۆرانه دەبێتە یەكێك لە 10 باشترین فۆتۆگرافەكانی ئاسیا

سابیر دری، فۆتۆگرافەرێكی دەڤەری سۆرانه دەبێتە یەكێك لە 10 باشترین فۆتۆگرافەكانی ئاسیا
سابیر دری، فۆتۆگرافەرێكی دەڤەری سۆران، دوای ئەوەی لە هیندستان بەشداری لە پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتی كرد، بە یەكێك لە 10 فۆتۆگرافەكانی ئاسیا دەستنیشان كرا.

سابیر دری لەمبارەوە ڕاگەیاند: "بەشداریم لە پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتی لە هندستان كرد كە تێیدا بە سەدان فۆتۆگرافەر بەشدارییان كردبوو و توانیم ببم بە یەكێك لە 10 باشترین فوتۆگرافەرەکانی ئاسیا و رێزبەندی شەشەم تۆمار بكەم".

ڕاشی گەیاند: "مەرجی بەشداربوون لەم پێشبڕكێیە ئەوە بوو كە پێویستە فۆتۆگرافەكان دانیشتووی كیشوەری ئاسیا بن ، ئەو وێنانەش كە دەیگرن وێنەی ئاژەڵی كێوی بن".

(سابیر دری) گوتیشی: "توانیم لەم پێشبڕكێیەدا خەڵاتی سانكچواری ئاسیا بەدەست بیهێنم كە خەڵاتێكە لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا ناوبانگێكی زۆری هەیە و بڕیاریش وایە لە ڕێڕەسمێكی گەورەدا لە مانگی دوازدە ئەو خەڵاتە نێودەوڵەتییەمان لە شاری مۆمبای پێ بدرێت".













باسنیوز
Top