دۆناڵد ترەمپ: پێزانینم هەیە بۆ ئەوەی کورد کردوویەتی

دۆناڵد ترەمپ: پێزانینم هەیە بۆ ئەوەی کورد کردوویەتی
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دوێنێی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، "تاموچێژم لە گفتوگۆکەم لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی وەرگرت".

لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، دۆناڵد ترەمپ گوتی، مەزڵووم کۆبانێ پێزانینی هەیە بۆ ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردوویەتی و "منیش پێزانینم هەیە بۆئەوەی کوردەکان کردوویانە".

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێدەچێت کاتی ئەوە هاتبێت کوردەکان رووبکەنە "هەرێمی نەوت".

"هەرێمی نەوت"، هەروەک ئەوەی دۆناڵد ترەمپ باسی لێوەکردووە، ناوچەیەکە دەکەوێتە پارێزگای دێرەزوور و زۆربەی بیرەنەوتەکانیشی لەژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەدان.

ترەمپ لە تویتێکی دیکەدا نووسیویەتی، بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچەیەی سووریا تاوەکو پێش کۆنتڕۆڵکردنیان لەلایەن ئەمریکاوە بە یارمەتی کورد، لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون و ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچکات رێگە نادەن ئەو بیرە نەوتانە بکەونەوە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش.
Top