بەشێکی زۆری ئاوارەی کەمپەکان ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا تۆمار کردووە
بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ٢٠ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوە بچێت، دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، جگە لە کەرکووک، ساڵی ٢٠١٣ بەڕێوە چوو.
یووسف سەلمان گوتی: "زیاتر لە ٩٤هەزار و ٦٠٠ کەسی ئاوارەکان، ناوی خۆیان لە تۆماری دەنگدەراندا تۆمار کردووە، کە دەکاتە ڕێژەی ٨٥% و تا ئێستاش پرۆسەکە لە هەندێک پارێزگا بەردەوامە."
ناوبراو گوتیشی: "پرۆسەی نوێکردنەوە لە کەمپەکان وەستاوە، بەڵام لە پارێزگاکان پرۆسەکە درێژ کرایەوە و بەردەوام دەبێت و دەتوانن ناوەکانیان تۆمار بکەن."
