پێنج ژنە داعش هەوڵی هەڵاتن دەدەن و دەستگیر دەکرێنەوە
میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویان کردووەتەوە، کە پێنج ژنەکە خەڵکی وڵاتانی ئەڵمانیا، تورکیا و ئۆزبەکستانن و ویستوویانە لەگەڵ 18 منداڵ، لە کەمپی هۆل هەڵبێن.
ئەو ژنو منداڵانە دوای رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەستگیر کران و لە کەمپی هۆل بە چاودێریی هێزە ئەمریکییەکان، نیشتەجێ کراون.
هەسەدە چەندین جار داوای لە وڵاتان کردووە چەکدار و ژن و منداڵە داعشەکانی خۆیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتانە وەریان نەگرتوونەتەوە.
ژنەکاان ویستوویانە لە کەمپەکە هەڵبێن و بەرەو عێراق بڕۆن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەستگیر کراون و گەڕێندراونەتەوە کەمپەکە.
باسنيوز
