پۆلیسى هه‌ولێر: لە بنەسڵاوە سێ كه‌س به تۆمه‌تى دزی دەستگیر کران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ڕائید شێرزاد عادل محه‌مه‌د ئه‌مین، ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر بە ڕاى گه‌یاندووه: "ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی دزیکردن لە سنووری بنکەکەمان، ئێمەش دەستبەجێ گەیشتین بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و وەرگرتنی زانیاری، توانیمان ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەسگیریان بکەین".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، تۆمەتبار بە ناوی (ق، ع، م) تەمەن 25 ساڵ. تۆمەتبار (م، ب، م) تەمەن 16 ساڵ تۆمەتبار (ب، م، گ) تەمەن 15 ساڵ. دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، كه بڕى حه‌وت ملیۆن و 250 هه‌زاریان له ماڵێكى بنه‌سڵاوه دزی بوو.
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوه‌ریش بڕیاری دا بە بەندکردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە 443 لە یاساى سزادانى عێراقى.
باسنيوز
