پۆلیسى هه‌ولێر بۆ دۆزینه‌وه‌ى تۆمه‌تبارێك داوایه‌ك له هاووڵاتییان ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڤیدیۆیه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات: "ئەم تۆمەتبارەی لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، لەلایەن پۆلیسەوە داوا کراوە".
پۆلیسى هه‌ولێر داوا له هاووڵاتییان ده‌كات: "هەر کەسێک ناسنامە و شوێنی ئەم تۆمەتبارە دەزانێت، یان زانیاری لەبارەوە هەیە، ئاگادارمان بکاتەوە بە ڕێگای په‌یجى (hawler police) لە فەیسبووک، یان ژمارەی پۆلیس (066134)، یان سەردانی نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان بکات".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، ئەم گرتە ڤیدیۆیە بڵاو کراوەتەوە.
باسنيوز
