فرۆشتنی ژمارە یەکی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە جارێکی دیکە ماوەکەی دڕێژ کرایەوە
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ژمارە یەك خرایە زیادکردنی ئاشکرا و دوو کۆمپانیا بەشدارییان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو دوو کۆمپانیایە نەگەیشتبوونەوە ئەو نرخەی کە بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆ دای نابوو، ماوەکەی بۆ (۱٥) ڕۆژی تر درێژ کرایەوە کە لەو ماوەیە کەمتر نەبێت".
ڕوونیشی کردەوە: "بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ژمارە یەک ملیارێک دینارە، خەمڵاندنەکەی دەبێت لە (۷۰۰) ملیۆنەوە دەست پێ بکات، بەڵام ئەو دوو کۆمپانیای ئەمڕۆ بەشداریان کردبوو، وتیان ناتوانین لەو نرخەوە دەست پێ بکەین و لە خوارەوە دەست پێ دەکەین".
گوتیشی: "بۆ جارێکی دیکە، کە ڕاگەیاندرا و خرایەوە موزایدە، لەو نرخاوەوە دەست پێدەکات، کە پێویستە یاخود هەر کەسێک هەر نرخێکی پێشکەش کرد، ئەو نرخە تەسبیت دەکرێت و کۆتا نرخ وەردەگیرێت و لیژنەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدەن و دەینێرن بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ئەگەر وەزارەت پەسەندی کرد، ئەوکات پابەند نابن بە ملیارەکە و 700 ملیۆنەکەوە".
باسنیوز
