بەڕێوەبەریی خۆسەر: بە وردی ڕێککەوتنی ئەردۆغان و پۆتین تاوتوێ دەکەین
گوته‌بێژی فەرمیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ریی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، كه‌مال عاكف له لێدوانێكدا بۆ میدیاکان رای گه‌یاندووە، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری تاوتوێی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كات.
گوتیشی: ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری به‌م نزیكانه به فەرمی هه‌وڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه راده‌گه‌یه‌نێت.
دوێنێ هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك کۆمارت توركیا له سوچی بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كۆ بوونه‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، پوتین و ئه‌ردۆغان لە پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا و رایان گه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. دواتر سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به رووسی و مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به توركی خوێنده‌وه.
ده‌قی یادداشتی لێک‌كتێگه‌یشتنی توركیا و رووسیا (سوچی، 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتن:
1-هه‌ردوولا پابه‌ندی خۆیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سیاسی و سه‌لامه‌تیی هه‌رێمایه‌تیی سووریا و پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دووپات كرده‌وه.
2- جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوه و روخساره‌كانی و په‌كخستنی پلانی جیاخوازی له خاكی سووریا.
3- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا "كانی ئاشتی" هاتووه‌ته ئاراوه ده‌پارێزرێت كه ئێستا ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر گرتووه‌ته‌وه.
4- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كرده‌وه، رووسیا كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ره‌وشی ئێستادا ده‌كات.
5- له كاتژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له دیوی سووریا له ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌بێت بۆ كارئاسانی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری سووریا و پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه ساته‌وه، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵی 10 كیلۆمه‌تر جگه له شاری قامیشلۆ له ئه‌ركدا ده‌بن.
6- سه‌رجه‌م چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان له منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
7- هه‌ردوولا رێككاری پێویست بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌گرنه به‌ر.
8- هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ كارئاسانی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران.
9- ئالیه‌تی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یادداشته و هه‌ماهه‌نگی داده‌نرێت.
10- هه‌ردوولا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه و پشتیوانیكردنی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری.
باسنيوز
