هەرێمی کوردستان بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی بەبڕی ٢٠ تا ٢٣ تریلیۆن دینار قەبڵاندووە

هەرێمی کوردستان بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی بەبڕی ٢٠ تا ٢٣ تریلیۆن دینار قەبڵاندووە
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجە خەمڵێندراوی ساڵی ٢٠٢٠ی داوەتە حکوومەتی عێراقی فیدرال کە بەبڕی ٢٠ تا ٢٣ تریلیۆن دینار دەبێت.

شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، حکوومەتی ھەرێـمی کوردستان دوو جار بودجەی خەمڵێنراوی داوەتە بەغدا“.

لەبارەی بڕی بودجەی خەمڵێنراویشەوە، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، بودجەی خەمڵێنراوی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڕەکەی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٣ تریلیۆن دینارە.

ڕوونیشی کردەوە کە حکوومەتی عێراق داوای کردووە، بودجەی خەمڵێندراوی هەرێمی کوردستان بەپێی خەرجییەکانی ساڵی ٢٠١٨ دیاری بکرێت.

رۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕايگەیاند، بە نوسراوی فەرمی، بوودجەی خەمڵێندراوی ٢٠٢٠ی هەرێمی كوردستانیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە.

ڕوونیشی کردەوە کە هەموو خەرجی و داهاتەکانی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی کوردستان لە قەبڵاندنەکەدا دیاریکراوە.

نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ناردنی بودجەی قەبڵێندراوی هەرێمی کوردستانی بۆ حکوومەتی عێراق، بە ”دەرفەتێکیتر“ بۆ ڕێککەوتنی هەردوولا لەسەر بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق لەقەڵەم دا.












باسنيوز
Top