له سلێمانى بڕێك خه‌یارشۆر له‌ناو ده‌برێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/10/2019، قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له ئه‌نجامی سه‌ردانی به‌رده‌وامی لێژنه‌ی سێی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دووكان و بازاڕ ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه به هاووڵاتییان ده‌فرۆشن، له كه‌رتی ژماره 31ی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر 24 ته‌نه‌كه‌ی ژهنگكردووى خهیارشۆردا گرتووه".
قایمقامیه‌تى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، به‌رده‌وام ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان هاووڵاتییان له مه‌ترسیی ژه‌نگی ته‌نه‌كه‌ی خۆراكه له قوتوونراوه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌هۆی نیشتنی ژه‌نگ له جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌رگریی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان خهیارشۆرهكه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
