په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ کێشەی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکات
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان له پرێس کۆنفرانسێکدا رای گه‌یاند: "دوای به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر پرس و كێشه و گرفته‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی داراییمان كرد، به‌تایبه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك له زیندانیانی سیاسی یاداشتیكیان ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه‌مان كردووه و داوای ماف و ئیمتیازاتی خۆیان كردووه.
گوتیشی: "هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانمان كر و ته‌واوی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان باس كرد، ئه‌مڕۆش سه‌ردانی وه‌زاره‌تی داراییمان كرد و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، چونكه وه‌زاره‌تی دارایی به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌سته به‌و بابه‌ته".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "دوای دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی تێگه‌یشتنی باش هه‌بوو له نێوانمان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بدۆزینه‌وه، وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری دارایی دڵخۆشكه‌ر بوون، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان لیژنه‌كه‌مان و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ته‌واوی ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابین بكه‌ین و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یانه چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د: "تا ئێستا كێشه‌ی دارایی هه‌یه و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌بونه ، به‌ڵام وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌وان له ده‌رچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه".
گوتیشی: "ئێمه داكۆكی له مافه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ی له كرێی خوێندن بێبه‌شن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامین".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی راشی گه‌یاند: "وه‌زیری دارایی باسی له‌وه‌ش كرد پێشنیاره‌كان كۆ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چه‌ند خوێندكار له كرێی خوێندن بێبه‌شن و بڕی چه‌ند پاره‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و كرێی خوێندنیان بۆ دابین بكرێت".
باسنيوز
