منداڵانی سۆران هاوکاریی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن

منداڵانی سۆران هاوکاریی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن
منداڵانی سۆران بە جۆش و خڕوشەوە شانبەشانی چین و توێژەکان هاوکاری دارایی بە سندووقی کەمپینی هاوکاریکردنی لێقەوماو و ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەبەخشن.

ناسح بەهائەدین سەرۆکی رێکخراوی ئاڤا شین، رايگەیاند: "بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان، لە سەنتەری شاری سۆران کەمپینێکی یەک هەفتەییمان ڕاگەیاندووە، بەختەوەرانە هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بە گوڕوتینەوە رووی تێدەکەن و هاوکاری دارای و پێداویستی دەبەخشنە ئاوارەکان".

گوتیشی: "ئەوەی پێی دڵخۆشین، جۆش و خڕوشی منداڵانی سۆرانە کە شانبەشانی گەورەکان و چین و توێژەکانی دەڤەرەکە روو لە سندووقی هاوکارییەکە دەکەن و یارمەتی دەبەخشن".











باسنيوز
Top