بۆ یه‌كه‌مجار تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ران له هه‌رێمى كوردستان به ئه‌لیكترۆنى كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/10/2019، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى به ئه‌لیكترۆنیكردنى تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌فسه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌ونیدا گوتى: "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى خۆیشیان ده‌بینن، دواتر بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌درێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ڕێكاره یاساییه‌كانى خۆى وه‌رده‌گرێت".
له‌باره‌ى هاتنى ئاواره‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان بۆ هه‌رێمى كوردستان، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسى له‌وه كرد: "له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌ته‌كان راسپێردراون كه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك و پێشوازییه‌ك له ئاواره‌كان بكه‌ن، به‌داخه‌وه له‌و دیوى سنوور ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی داخڵى هه‌رێمى كوردستان ببن، ئێمه سنووره‌كانمان كراوه‌یه، هه‌موو هاوكارییه‌كان زیاتر له جاران بۆ ڕۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه، چ له ڕووى مرۆیی بێت، چ له‌ڕووى سێكته‌ره‌كانى دیكه بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئێمه له‌سه‌ر سنوور تیممان دروست كردووه، له‌ڕووى ئیدارى، خزمه‌تگوزارى و پزیشكى، هه‌روه‌ها له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه كارى پێویست بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كان ده‌كرێت".
وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "بیستوومه ئاواره‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان به شه‌وان دێنه نێو هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى لێدوانى به‌شێك له‌و ئاوارانه بێت، به‌داخه‌وه به ڕێگاى قاچاخ دێن و ناچارن بڕه پاره‌یه‌ك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و دیو بێنه نێو هه‌رێمى كوردستان".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ڕوونیشى كرده‌وه: "ئێمه هیچ ڕێگرییه‌كمان نییه و ڕێنماییهكى ڕوونیشمان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێ گه‌یشتووه، كه پێشوازییان لێ بكه‌ین، هه‌رچى پێویسته له‌ڕووى مرۆیی بۆیان دابین بكرێت".
باسنيوز
