راگەیه‌نراوێک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە

راگەیه‌نراوێک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیه‌نراوێکدا ڕێز و پێزانینی ھەرێمی کوردستان بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت.

ئه‌مه‌ ده‌قى راگەیه‌نراوه‌كه‌یه‌:

ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت.



سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

٢١/١٠/٢٠١٩
Top