ئاگادارییه‌ك له هاتوچۆی سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌شی مۆڵه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و فێرخوازانه ده‌كاته‌وه، كه له ڕۆژی 22/10/2019 تاقیکردنه‌وه‌ی تیۆرییان هه‌یه، تاقیکردنه‌وه‌کانیان ڕاده‌وه‌ستێت تا ڕۆژی 28/10/2019".
له ئاگادارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، به هه‌مان ڕیزبه‌ندی که بۆیان دیاری کراوه، له ڕۆژی 29/10/2019وه، تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
باسنيوز
