ئاسایشی سۆران نزیكەی 5 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا دهگرێت
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوه دراوه، لهو ماددانهی دهستیان بهسهردا گریاوه، یەك كیلۆ و 997 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، یەك كیلۆ و نیو ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆین، 475 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەی حەشیش بووه، لەگەڵ دوو تۆمەتباری خەڵكی دھۆك.
ئاشكراشی دهكات، لە چالاكییەكی دیكەدا 16ـی ئەم مانگە، بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سۆران لەو شارە ھاووڵاتییەكی ئێرانی دەستگیر كردووە، كە بڕی یەك كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆینی پێبووە.
ئاماژە بەوەش كراوە ھەرسێ تۆمەتبارهكه دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.
