"پلانه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستی كار له بازاڕدا زیاد ده‌كات"
نه‌وزاد شێخ كامل ڕاگه‌یاند: "ئه‌و پلانه ئابوورییه‌ی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پاشان دانانی پلان بۆ چۆنییه‌تیی سه‌رفكردنی بۆ سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕ جووڵه‌ی تێ بكه‌وێت و هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان بڕه‌خسێندرێت، ئەوەش داهاتی تاك به‌ره‌و باشبوون ده‌بات".
"دابینكردنی 420 ملیۆن دۆلار له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه و جێبه‌جێكردنی چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگی وه‌ك سایلۆ و ڕێگاوبان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و چه‌ندان پرۆژه‌ی تر، هه‌نگاونانه بۆ بۆوژانهوه و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز، پێویسته له ئاینده بڕه‌پاره‌ی باشتر بۆ خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ته‌رخان بكرێت و، گرنگی به بازرگانی و گه‌شتوگوزار بدرێت و لێره‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ فراوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی." نه‌وزاد شێخ كامل وای گوت.
سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستان زیاتر ده‌ڵێ: "هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز له 100 ڕۆژی حوكمڕانی، هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی پته‌وی ئابووری، ئه‌و پارانه‌ش ده‌كه‌وێته بازاڕ، هه‌موو هاوڵاتییان هه‌ریه‌كه و به ڕێژه‌یه‌ك سوودمه‌ند ده‌بێت، له كاتی خستنه بازاڕی پاره له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌به‌رهێنه‌كانیش ئه‌و كارانه‌ی ته‌واویان نه‌كردووه، ته‌واوی ده‌كه‌ن، پاره‌كانیان ده‌خه‌نه بازاڕ، هێمنی و ئاسایش باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر وڵات‌دا".
نه‌وزاد شێخ كامل ڕوونی كرده‌وه: "پلانی حكوومه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داهات، له‌یه‌ك شوێنیشه‌وه بڕیار له خه‌رجكردنی ده‌درێت، كاتێك حكوومه‌ت داهاتی ته‌واوی له‌به‌رده‌سدا بوو ئه‌وكات ده‌توانێت به‌پێی ئه‌وداهاته‌ی هه‌یه‌تی، داوای پڕۆژه له وه‌زاره‌ته‌كانی بكات و پاره‌یان بۆ دابین بكات".
