سوپای توركیا و میلیشیا بەكرێگیراوەكانی چوونە ناو سەرێ كانی
هێزەكانی هەسەدە و یەپەگە بە یاوەری خاچی سوور بە بێ چەك چوونەتە دەرەوە لە سەرێ كانی و بەرەو حەسەكە ڕۆیشتوون، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی سەرێ كانیشیان لەگەڵدا بووە، لای خۆیەوە ئاژانسی هه‌واڵی (سانا)ی سووریا بڵاوی كرده‌وه كە سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی چوونه‌تە ناو سه‌رێ كانیەوە.
پاشه‌كشێی هێزەكانی یه‌په‌گه و هەسەدە له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا دێت، كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا رۆژی 17ی ئه‌م مانگه بۆ ئاگربەست لە ڕۆژئاوای كوردستان ئیمزایان كردبوو، بەم شێوەیە دەبێ هه‌سه‌ده به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كانی سنووری نێوان سووریا و توركیا پاشه‌كشێ بكه‌ن.
بۆ ماوەی 11 رۆژه هێرشی داگیركارانەی سوپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه و تا ئەمڕۆ نەیتوانیبوو سەرێ كانی كۆنترۆڵ بكات.
باسنيوز
